چۆنیەتی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە سفرەوە چیا (ئینگلیزی لەگەڵ چیا) چۆن لە سفرەوە یان لە سەرەتاوە فێری زمانی ئینگلیزی بین. فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ هەر کام لە ئێمە گرینگیەکی تایبەتی هەیە، چونکە دەتوانین لەگەڵ جیهانی خۆمان باشتر پەیوەندی بگرین. بۆ ئەوەی کە هەنگاو بە هەنگاو و لە سفرەوە فێری زمانی ئینگلیزی بیت ئەو بابەتە لە قیس خۆت مەدە. سەرەتا با ئەوە بڵێم کە کارێکی گەڵێک باشت کردووە کە دەستت کردووە بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، بۆیە دەڵیم بژی. فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە تەواوی بۆ هەر کەسێک گرینگە لەبەر ئەوەی کە لە رێگای ئەم زمانەوە دەتوانی پەیوەندی لەگەڵ هەموو جیهان بگری. فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەسەرەتاوە یان بلێین لە سفرەوە گەشتێکی بێ کۆتایی و بەچێژە، هەر وەک زمانی کوردی کە هەندێک جار وشە و پێکهاتەی نوێی زمانەکەمان گوێ لێدەبێت و فێردەبین. کەواتە باشترە کە فێربوونی زمانی ئینگلیزی هەنگاو بە هەنگاو بکەنە بەشێک لە رۆتینی رۆژانەی خۆتان. با سەرەتا پێتان بڵێم کە بۆ فێربوونی هەر زمانێک پێویستتان بە دوو شتی زۆر گرینگ هەیە، کە ئەگەر جێبەجێیان بکەن من بەڵێنتان پێدەدەم کە فێری زمانەکە ...
Comments
Post a Comment